لە سنووری کەرکوک خۆکوژێک پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژرا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم چێشتخانەیەکی قەزای داقوق کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای کەرکوک خۆکوژێک کە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای شەفەق نیوزی راگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ی کانونی یەکەمی 2024، لە بەردەم چێشتخانەیەک لە رێگەی کەرکوک - بەغدا لە قەزای داقوق چەکدارێک کە پشتێنی بۆمبرێژکراوی پێوەبووە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان زانیارییان هەبووە لەسەر ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێش خۆ تەقاندنەوە لەلایەن هێزێکی لیوای 87ی مغاویری هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارەکە روویداوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لەکاتی رووبەڕووبوونەوەکەدا تەقە لە چەکدارەکە کراوە و کوژراوە، لەئێستا هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە".
PM:08:51:13/12/2024
ئهم بابهته 944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت