سەرمایەکی بەهێز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی رادەگەیەنێت، ئەگەری بارینی بەفر بۆ شارەکان لاواز بووە، ئاماژە بەوەدەکات، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەگەری بارینی بەفر بۆ شارەکان لاواز بووە و سەرمایەکی وشک ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و لە شەواندا بەستن روودەدات و ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و تەنها بەهۆی هەوری ناوخۆیی ئەگەری کەمێک باران هەیە لە هەندێک ناوچەی دیاری نەکراو و ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەفر بارین لە شاخە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە سبەی شەممە 14/12/2024 خێرایی با دەست بە چالاکی دەکات لە 20 کیلۆمەتر بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات".
ئەوەشی وت، "بەهۆی جێگیربوونی بەرزە پەستان بارانبارین لە ناوچەکانمان دووردەکەوێتەوە و ئەو خۆڵبارینەیش کە ناوچەکەی گرتووەتەوە بەهۆی چالاکبوونی بای باکووری رۆژئاواوە دروستبووە و تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت و پاشان بەپێی کات لاواز دەبێت".
PM:08:29:13/12/2024
ئهم بابهته 1240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت