هەولێر.. کەسێک پاش نوێژی هەینی تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت


وێستگەنیوز_

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کەمێک لەمەوبەر، لەبەردەم مزگەوتێکی بنەسڵاوەی هەولێر پیاوێکی تەمەن نزیک بە سەرووی 60 ساڵان لە لایەن گەنجێکەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و "کوژراوە".
 
دەوترێت، کوژراوەکە لە مزگەوتی حاجی شەمزین مەنتک لە بنەسڵاوە نوێژی کردووە و لە پاش هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت بە دەمانچە تەقەی لێکراوە.

پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، ئەو پیاوەی کوژراوە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە و خەڵکی گوندی کانی بزرەیە و ئەوەی ئاشکرایە تەنها ناوی خۆیەتی کە ناوی "کەریم" بووە. وتیشی: "هۆکاری رووداوەکەش بۆ دوژمنایەتی پێشتر دەگەڕێندرێتەوە."
 
هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بەوەدەکەن، تەمەنی بکوژ لە دەوروبەری 16 بۆ 17 ساڵان دا بووە و لە پاش رووداوەکە هەڵاتووە.


PM:01:56:13/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت