هاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن لەسەر پرسی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەوە و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیشیان پرسی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوو.
خاڵی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا پشتیوانییەکانی واشنتۆن'ـە بۆ رۆژئاوای کوردستان. بلینکن لە ئوردن و پێش ئەوەی روو لە تورکیا بکات، جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هەسەدە کردەوە.
میدیای فەرمی تورکیا دەڵێت، فیدان لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکێتیی و یەکپارچەیی خاکی تورکیا دەکاتەوە و بە بلینکن دەڵێت، رێگە نادەن "پەکەکە و یەپەگە" سوود لەو دۆخە ببین لە سووریا دروستبووە. وەکو چۆن ئەردۆغان هەمان شتی بە بلینکن راگەیاندبوو.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی رابردوو گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان کۆبووەوە و باسیان لە پرسی سووریا کرد.
وەک سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، لەپێناو ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان، رێکار دژی پەکەکە-پەیەدە-یەپەگە دەگرنەبەر.
PM:12:56:13/12/2024
ئهم بابهته 8592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت