سلێمانی... له‌نێوان چه‌ند گه‌نجێكدا شه‌ڕه‌چه‌قۆ روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	
له ناوچه‌ی دۆڵه‌میرانی شاری سلێمانی له‌نێوان چه‌ند گه‌نجێكدا شه‌ڕه‌چه‌قۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكیش برینداربوو.
		
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و به‌هۆی شه‌ڕه چه‌قۆی نێوان پێنج كه‌سه‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
	
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دوو گرووپدا بووه له دۆڵه‌میران لەنێوان بەرزاییەکانی ئەزمەڕو گۆیژە". 
	
	
وتیشی: "كوژراوه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 28ساڵه و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له په‌یمانگای پزیشكی دادی سلێمانی-یه".
	
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "برینداره‌كه بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
        
        
PM:11:33:12/12/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5452
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت