"جموجوڵی سوپای‌ روسیا له‌ نزیك قامیشلۆ به‌رده‌وامه‌"


وێستگه‌نیوز-
روسیا جگه‌ له‌ قامیشلۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر چۆڵكردووه‌. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش بنكه‌ی روسیا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ چۆڵ نه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روسیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چۆڵكردنی.

ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ زاری‌ په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ قامیشلۆ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ جموجۆڵه‌كانی سوپای‌ روسیا له‌ بنكه‌كه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ ئاساییه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "نازانرێت ئه‌و جموجۆڵه‌ بۆ چۆڵكردنه‌ یان جموجۆڵێكی ئاسایی سوپای‌ روسیایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

روسیا له‌ ساڵی 2015وه‌ پێگه‌ی خۆی له‌ سوریا به‌هێز كرد. به‌گوێره‌ی نێوه‌ندی جسور، له‌ ساڵی 2023دا 105 بنكه‌ و خاڵی سه‌ربازیی روسیا له‌ سوریا هه‌بووه‌.

بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حمێمیم و لازقیه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی سوریا سه‌ره‌كیترین بوون كه‌ له‌وێیوه‌ سه‌ركردایه‌تی سوپای‌ خۆی له‌ وڵاته‌كه‌دا ده‌كرد.

له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ زیاتر له‌ 20 خاڵی سه‌ربازی له‌ مه‌نبه‌ج، كۆبانی، عه‌ین عیسا، ڕه‌قه‌، ته‌لته‌مر، عاموده‌ و قامیشلۆ هه‌بوون.

له‌گه‌ڵ رووخانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌كانی روسیا له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ كشانه‌وه‌ و ئێستا ته‌نها له‌و بنكه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ ماون.

دووشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل دوو عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوریای له‌قامیشلۆ بۆردومان كرد و ئه‌م بنكه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته‌ نزیك ئه‌و شوێنانه‌.


PM:09:26:11/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت