مەزڵوم عەبدی: لێبووردنى گشتیی لە دێرەزوور ڕاگەیاند
وێستگەنیوز_
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى
گشتی هێزەکانى
سووریاى دیموکرات ڕایگەیاند، "لەگەڵ پێشڕەویەکانى هێزەکانمان لە پارێزگاى دێرەزوور بۆ پاراستنى ناوچەکە لە ناوەندى
ئەو گۆڕانکاریە مەیدانییەى لە ئارادایە، لێبووردنى گشتیى لە سەرجەم ئەو ناوچانە ڕادەگەیەنین".
دەشڵێت "داوا لە هەمووان
دەکەین هاوکاربن بۆ پاراستنى ئاسایش و ئاشتى لە ناوچەکە".
هەروەها داواشى
لە هاوڵاتییان و هۆزەکانى ناوچەکە کرد ڕێگریى بکەن لە ئاژاوەگێڕی و هەوڵى
پاراستنى ناوچەکە بدەن، وتیشی،"هێزەکانیشمان لەو بوارەدا پشتیوانیتان دەکەن."
PM:08:28:07/12/2024
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت