سبەی مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە و جێبەجێنەکردنی تەوتین خۆپیشاندان دەکەن
وێستگەنیوز_
مامۆستایانی ناڕازی دژی
دواکەوتنی مووچەو جێبەجێنەکردنی تەوتین خۆپیشاندان دەکەن و دەست بە بایکۆتکردنی
خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەن.
سبەی شەممە، 7ی کانوونی
یەکەمی 2024، مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا دژی دوا کەوتنی
مووچەو جێبەجێنەکردنی تەوتین خۆپیشاندان دەکەن و دڵشاد میرانیش نوێنەری
مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، " لە سبەینێوە هەڵوێستى خۆمان
دووپاتدەکەینەوە و بایکۆت
دەکەین تاوەکو مووچەى ئەم سێ مانگەى کۆتایى ساڵ خەرجدەکرێت و تەوتینى مووچەى
مووچەخۆران لەڕێگەى
بانکە فیدراڵییەکانى عێراقەوە دەکرێت".
وتیشى، "کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانى لەبەردەم پەروەردەى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازى و
فەرمانبەران و ئەنجوومەنى دایک و باوکانى خوێندکاران و شۆفێران و تەندروستکاران و
تەنانەت کاسبکارانیش بەشدار دەبن".
ئاماژەى بەوەشکرد، لە ڕۆژى یەکى کانوونى یەکەمەوە لەبەشێک
لە ناوەندەکانى خوێندن و فەرمانگەکان بایکۆتى دەوام هەبووە و لە ڕۆژى یەکشەممە 8ى کانوونى یەکەم
بایکۆتى دەوام زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند،
"95 کەس ئامادەییان دەربڕیوە بۆ مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە تاوەکو ئەو
کاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواکارییەکان جێبەجێدەکات".
PM:05:12:06/12/2024
ئهم بابهته 1880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت