داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 61 كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 30ی تشرینی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بڕی 8 ملیار و 863 ملیۆن و 531 هه‌زار و 552 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 6 ملیار و 342 ملیۆن و 119 هه‌زار و 58 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 72ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 2 ملیار و 521 ملیۆن و 365 هه‌زار و 27 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 28% پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 23 ملیار و 243 ملیۆن و 444 هه‌زار و 974 دینار بووه، به‌ڕێژه‌ی 61.867% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:11:02:06/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت