لە ڕانیە پیاوێك ژنە تەمەن 71 ساڵانەکەی خۆی کوشت
وێستگەنیوز_
پۆلیسی ڕانیە وردەکاریی ڕووداوەکەی ئەمشەوی بڵاوکردەوە،
کە ژنێك لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردووەتەوە "ئەمشەو
5ی کانوونی یەکەمی 2024، کاتژمێر 8:20 خولەک، تەرمی ئافرەتێك بەناوی (پـ، أ، ح) لە ڕەگەزی مێ لە لەدایکبووی
ساڵی 1953 و دانیشتووی گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەندرایە نەخۆشخانەی
گشتی ڕانیە کە شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستیەوە دیارە."
ڕاشیگەیاند، "بەووتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو لە لایەن
هاوسەرەکەیەوە بەناوی (أ. م، ح) کە لەدایکبووی 1971ە ئەشکەنجەدراوە و بەوهۆیەوە گیانی
لە دەستداوە."
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی
پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری کرایەوە و بە بڕیاری
دادوەریش تۆمەتبار ڕاگیراوە."
PM:10:43:05/12/2024
ئهم بابهته 4916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت