یاد نەقشبەندی: رۆژی خۆبەخشان پیرۆز دەکەم لە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکەمان
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا،پیرۆزبای ڕۆژی خۆبەخشان لە کارمەندە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکەیدا دەکات و دەڵێت،
" رۆژی خۆبەخشان پیرۆز دەکەم لە
خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکەمان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی
کانوونی یەکەمی 2024، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە ڕۆژی جیهانی
خۆبەخشیدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کارمەندە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکەی دەکات و
دەڵێت، " رۆژی خۆبەخشان پیرۆز دەکەم لە
خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکەمان و بە کۆڵەکەی پشتی چارەسەری تووشبوانی
شێرپەنجە ناویان دەبەم و لەم
ڕۆژەدا دەستی ماندووبونیان دەگوشم."
وتیشی، "خۆبەخشانی
هیوا جوانترین خەباتی مرۆڤایەتیان پێشکەش دەکەن بە چارەخوازانمان، وەک هاورێ و کەس
و کاری خۆیان هاوکار و یارمەتی دەری نەخۆشانمانن."
ڕاشیگەیاند، "لێرەشەوە دەمەوێت سوپاسی بەرێز کاک "قوباد
تاڵەبانی" جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارە گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەم، کە مانگانە توانیویان هاوکاری مادی
پێشکەش بە خۆبەخشانمان بکەن وە خۆبەخشان بەردەوام بن لە کارە پیرۆزەکەیان کە
خزمەتکردن بە توشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەی خۆیان."
PM:09:23:05/12/2024
ئهم بابهته 1064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت