ئاسایشی هەولێر لە هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچووندا ژمارەیەک پاڵاوگەیان داخست
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە هەڵمەتێکی گەڕان و
بەدواداچووندا ژمارەیەک پاڵاوگەیان دەخست کە پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون و هەستابوون
بە دانانی پاڵاوگەی دووەم لە نێو پاڵاوگەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی
کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
"بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانمان لە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر، نوێنەری دەستەی ژینگە و
ناحیەی گوێر، هەستاین بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچوون بۆ چەند
پاڵاوگەیەک لە سنووری پارێزگای هەولێر".
ڕاشیگەیاند، "ئەو
پاڵاوگانە بە دانانی پاڵاوگەی دووەم لە نێو پاڵاوگەکانی خۆیان، جۆرە گازوایلێکی
کوالێتی نزم بەرهەمدەهێنن و لەکاتی بەرهەمهێنانیدا جۆرە گازێکی ژەهراوی دەخاتە
ژینگەوە کە زۆر زیانبەخشە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک پاڵاوگە کە پابەندی رێنمایەکان
نەبوون، خاوەن یان وەکیلەکانیان دەستگیرکران و پاڵاوگەکانیشیان داخران".
PM:08:54:05/12/2024
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت