لاهور شێخ جه‌نگی: له‌گه‌ڵ مالیكی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگمان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیان تاووتوێ كرد، جه‌ختیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "نابێت قوتی خه‌ڵك به هۆكاری گه‌نده‌ڵی و یاساشكێنی كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له به‌غدای پایته‌خت، سه‌ردانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیان تاووتوێ كرد، له سه‌روی هه‌موویانه‌وه پرسی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه "نابێت قوتی خه‌ڵك به هۆكاری گه‌نده‌ڵی و یاسا شكێنی كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت و ئه‌و كێشه‌یه‌ی زیاتر له ده ساڵه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه ده‌بێ به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌وه‌ش به شه‌فافیه‌ت و یاساسه‌روه‌ری ده‌كرێت".
"دۆخی ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هاتونه‌ته ئاراوه له ئاستی هه‌رێمایه‌تی ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی نێوان لاهور شێخ جه‌نگی و مالیكی بوو"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه باسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوانیاندا.
PM:07:10:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت