بۆچی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشت؟


وێستگەنیوز_

هۆکاری کشانەوەی پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لابردنی بڕگەی تایبەت بەخوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بوودجە بووە، پەرلەمانتارێکی کوردیش لەوبارەیەوە زانیاریی بۆ وێستگە نیوز ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2024، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، "وەک فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆمان کردو نیسابمان شکاند، چونکە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوجە لە بەرنامەی کار لادرابوو."

باسی لەوەشکرد، "لە دوای بایکۆتکردنەکەمان، دانیشتنەکە هەڵگیراو دواخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو."

ئەو بڕگەیەی کە لابراوە تایبەتە به هەمواری یاسای بوودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی نرخی دەرهێنانی نەوت.


PM:05:41:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت