زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەم جار دەچێتە ریزبەندی دەزگای Times higher education بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان
وێستگەنیوز_
لە میانەی ئەو
پێشکەوتنانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دوو ساڵى رابردودا بەدەستی هێناوە بۆ یەکەم جار و
بۆ ساڵی 2024 لە ریزبەندی دەزگای Times higher education دێت، بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی
سلێمانی لە رایگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بۆ یەکەم جار زانکۆی پۆلیتەکنیکی
سلێمانی دەچێتە ریزبەندی دەزگای Times higher education بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان لە میانەی ئەو پێشکەوتنانەی زانکۆی
پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دوو ساڵى ڕابردودا بەدەستی هێناوە بۆ یەکەم جار و بۆ ساڵی
2024 لە ڕیزبەندی دەزگای Times higher education دێتکە بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکانە."
راشیگەیاند، "ئەوەی جێی تێبینیە سەرەڕای بەشداری
کردنی زانکۆکان و پێشکەش کردنی داتا بۆ ئەم ڕانکینە، تەنها ئەو زانکۆیانە لە
ڕیزبەندیدا دێن کە پێوەرەکانیان بە پێی پێویست بێت."
وتیشی، "بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
پیرۆزبای لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێدکارانی زانکۆمان دەکەین بە
هیوای دەستکەوت و پێشکەوتنی زیاتر لە ساڵانی ئایندە بە هەمەهانگی هەموو لایەک."
هاوکات ریزبەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی لەسەر ئاستی
زانکۆکانی دیکە بەم شێوەیەیە:
"زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی
وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 140 بۆ 121 دایە."
"لەسەر ئاستی عیراق لە ڕیزبەندی 16 دایە."
"لەسەر
ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی 4 دایە."
"لەسەر ئاستی
زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق لە پلەی 2 دایە."
"لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی
کوردستان لە پلەی 1 دایە."
PM:05:25:05/12/2024
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت