لەناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شەڕ ڕوویدا و دوو کەس بریندارن


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی 12ـی 2024، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو قوتابی لەناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە دواتر بوو بەشەڕی نێوان خێزانەکانیان، دوو کەس بریندار بوون. 

بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک، سەرەتا شەڕەکە لەناو کافتریای زانکۆ ڕوویداوە، بەڵام دواتر هەردوو قوتابییەکە کەسوکاریان ئاگادارکردووەتەوە و لە دەرەوەی زانکۆ، شەڕەکە گەرمتر بووە و بە دار و بەرد و چەقۆ لە یەکتریان داوە."

لەو بارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە ئەنجامی شەڕەکە دوو کەس برینداربوون، بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندوستی یەکێکیان ناجێگیرە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "دیار نییە، بریندارەکان ئەو دوو قوتابییەن یان کەسوکاریانن، دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و چاوەڕێی بڕایاری دادوەری لێکۆلینەوە دەکەین."


PM:02:18:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت