تورکیا داواکارە لە زووترین کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت


وێستگەنیوز_

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 5ـی 12ـی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەدا ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بووە و تێیدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، "باڵیۆزی تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی و پێویستيی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا."

هەروەها راگەیەندراوەکە دەڵێت: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستيی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.


PM:02:07:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت