مەلا محەممەد شەڵماشی کەسایەتی و زانای ئایینیی کورد کۆچی دواییکرد
وێستگەنیوز_
مەلا محەممەد شەڵماشی، نووسەر، کەسایەتی و زانای ئایینیی کورد لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە رێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەناوبانگەکەی ڤیکتۆر هیگۆ بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد.
بەشێک لە بەرهەم و کتێبەکانی مەلا محەممەدی شەڵماشی:
- وتاری رەمەزان
- کۆڕی ئامۆژگاری
- شەرحی سەبعەی موعەلەقە
- دیمەنی مەرگ
-خەرمان لۆغە
- سەوزە و میوەی شیفا بەخش
- رۆمانی بێنەوایان (وەرگێڕان)
- هەگبەی شەڵماشی
ــ داستانەکانی قورئان
- با سەر لە نوێ پێغەمبەر بناسین
هەروەها پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
AM:10:50:05/12/2024
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت