هەسەدە: لە دوو رۆژی رابردوودا چەندین هێرشی بەكرێگیراوەكانی توركیا لە مەنبەج و تەبقە تێكشكێندراون


وێستگەنیوز_

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەپێگەی فەرمی خۆی رەتیكردووەتەوە هێزەكانییان هیچ پێشڕەویەكیان بەرەو ناوچەكانی ریفی رۆژهەڵاتی حەڵەب كردبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هەسەدە دەڵێت: "میدیای نەیارەكانمان باسی لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هێزەكانمان كردووە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەڵەب، جەختدەكەینەوە لەوەی ئەو هەوڵانە ناڕاستن و نەخشەی سەربازی هێزەكانمان نەگۆڕاوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەوە، هێزەكانمان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، رووبەڕووی چەندین هێرشی بەكرێگیراوەكانی توركیا بوونەتەوە بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و تەبقەو رووبەڕوویان بوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو رووبەڕووبوونەوانەدا "چەندین چەكدار کوژراو و بریندار بوون، كە هەندێک لە بریندارەکان كەوتوونەتە دەست هێزەكانمان."


AM:09:35:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت