له هه‌ولێر ده‌رمانخانه‌یه‌ك بازرگانی به ده‌رمانی هۆشبه‌ر كردووه
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داخستنی ده‌رمانخانه‌یه‌كی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه "بازرگانی به ده‌رمانی هۆشبه‌ر كردووه".
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دهرمانخانهیهكمان داخست و دوو تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد به‌ناوه‌كانی  (أ. م. ب.) كه یاریده‌ده‌ری پزیشكی ده‌رمانخانه‌یه و  تۆمه‌تبار (أ. ع. أ.)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "تۆمه‌تبارانی ناوهاتوو هه‌ڵساون به بازرگانیكردن به‌ده‌رمانی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره هۆشیهكان به‌بێ پسوڵه‌ی پزیشك و دوور له ڕێنمایه پزیشكیه‌كان و فرۆشتن و پێدانی به كه‌سانی ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر".
ئاسایش راشیگه‌یاندووه كه "له كاتی پشكنین بۆ ده‌رمانخانه‌كه ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمانی قاچاخ و رێگه‌پێنه‌دراوی ته‌ندروستی له ده‌رمانخانه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو پاشان رێوشوێنی یاسایی دژی ده‌گیرێته‌به‌ر".
	
	
        
        PM:09:18:04/12/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2936
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت