لە هێرشێکی ئاسمانی رووسیادا لە سووریا رۆژنامەنووسێکی هەواڵی ئەڵمانی کوژرا


وێستگەنیوز_

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی رووسیادا؛ رۆژنامەنووسێکی هەواڵی ئەڵمانی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی 12ـی 2024، ئەنەس محەممەد خەربوتڵی، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە،خەربوتڵی لە کاتی ئەرکدا، لە شارۆچکەی مورک، لە دەوروبەری حەما، لە ئەنجامی بۆمبارانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا کوژراوە. 

ئەنەس محەممەد خەربوتڵی لە دایکبووی ساڵی 1992ـە و پێشتریش چەند جارێک لە کاتی ڕووماڵکردنی شەڕی سووریا بریندار بووە. 

ئەم رۆژنامەنووسە، سەرەتا وەکو فۆتۆجێرناڵێست کاری کردووە، دواتر بووەتە پەیامنێر و تاوەکو ئێستا چەندەهان خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بە دەستهێناوە. 


AM:11:51:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو