ژنێك لە نهۆمی یەكەمی دادگای سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بە سەختی بریندارە


وێستگەنیوز_

ژنێك لە نهۆمی یەكەمی دادگای سلێمانی خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی 12ـێ 2024، لە دادگای سلێمانی ژنێک لە نهۆمی یەكەمی باڵەخانەکەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە ‌و ‏بریندار بووە.

لەو بارەیەوە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "هۆكارەكەی ئەوەیە لەگەڵ هاوسەرەکەی ‏كێشەی هەبووە"‏.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز، ئەو ئافرەتە بە سەختی بریندار بووە و دەست و قاچێکی شکاوە و لە ئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرێت.


AM:11:41:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو