وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاری دواخستنی وەرگرتنی قیستى پارەی خوێندنی پارالێل و ئێوارانی دەرکرد
ویستگەنیوز_
وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە قوتابییانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی 12ـی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمەکە کردووە.
لە گشتاندنەکە هاتووە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتیی و دۆخی دارایی قوتابییان، بڕیاردرا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە قوتابییانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە زانکۆ و دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەت.
بە پێی بریارەکەی وەزارەت، پێویستە وەرگرتنی قیستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئاییندە، بەپێی خشتەیەکی ڕێکخراو کە ڕەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
PM:08:56:03/12/2024
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت