لیژنه‌ی ئه‌منی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له گۆڕانكاری له بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌را گرتن و قه‌ده‌غه كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان ده‌كات و ده‌ڵێت: " هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی نییه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه، لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه "له چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌ر و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ھه‌واڵێكی ناڕاست و به‌مه‌به‌ست وچه‌واشه‌كارانه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌را گرتن و قه‌ده‌غه كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان كراوه ، یاخود بڕیاره‌كه گۆرانگاری به‌سه‌ر ھاتووه و ھه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێكی بێ سه‌ره‌تا ناگرێته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی و بۆ ھه‌موو لاێكی راده‌گه‌ێنین كه ئه‌م ھه‌واڵه دووره له راستییه‌وه".
ده‌شڵێت: "به‌ھیچ جۆرێك ھیچ پاشگه‌ز بونه‌وه و گۆرانگاری به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان نه‌ھاتووه چونكه بڕیارێكی سه‌رپێیی نه‌بووه و زۆر به‌ووردی دیراسه كراوه و كۆده‌نگی و ھه‌ماھه‌نگی سه‌رجه‌م لاێنه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌سه‌ره".
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌ته‌واوی نییه‌تمانه كۆتایی به پاشاگه‌ردانی و یاساشكێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی ھه‌ر بڕیارێك ده‌بین كه بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ین".
رۆژی دووشه‌ممه
لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە ژمارەیەک بڕیاری دەکرد و دەڵێت، "دەستبەسەر هەموو جۆرە سوارڕەوێکی نایاساییدا دەگیرێت".
PM:04:59:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت