بەغدا بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەکی تایبەت لە حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، "وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە گواستنەوە لە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەو گەر بگەنە ئەنجام بڕی 400 ملیار دیناری دیکە بەم زووانە دابین دەکرێت و خەرج دەکرێت بۆ موچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ".
ئاماژەی بەوەکردووە، "چەند رۆژێکە لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەی جدی و چر بەرێوەدەچێت تاوەکو لەبارەی گواستنەوەکە بە زووی بگەنە ئەنجامێک".
ئەوەشی وتوە، "ئەو 400 ملیار دینارە بۆ یەک مانگ نییەو دابەش دەکرێتە سەر ئەو سێ مانگەی ماوە"، لەبارەی وردبینی لە لیستی موچەی مانگی 11، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "وردبینی دەستی پێکردووە بەڵام هێشتا تەواو نەبووە".
تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ دابەشنەکراوە و لە دوێنێوە لە بەشێک لە قوتابخانە و فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بایکۆتی دەوام دەستیپێکردووە.
AM:10:41:03/12/2024
ئهم بابهته 4820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت