هاوسەری سۆران عومەر بۆ هێرۆ عەتار: بڕیارە دروستەکەت داوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024 هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی بەشداری یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری حزبەکەی بوو، شنۆ عەبدوڵڵا، کاندیدی دەرنەچووی کۆمەڵ و هاوسەری سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق پەیامێک ئاڕاستەی هێرۆ عەتار دەکات.
شنۆ عەبدوڵڵا دەستخۆشی لە هێرۆ عەتار دەکات و نووسیویەتی، "بریاری دەرکردنی کۆمەڵی دادگەری بۆ هێرۆ عەتار هەڵەیە. هەڵە ئەوەیە کە ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی و مەڵبەندەکان و لقەکان و ناوچەکان هێنایانە پێش و کاریان بۆ کردو مدیایان خستە خزمەتی، لەکاتیکدا هێرۆ خان نە بروای تەواوی بە کاری حزبی و کاری ریکخراوەییەوە نەبوو، لەهەر بارودۆخێکدا بوایە دەبوو هێرۆ عەتار پابەندی ئەو بریارە بوایە، تا کۆمەڵی دادگەری بە بریارەکەیدا دەچوەوە و یان بریاریکی تری دەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵی دادگەری دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە و بۆ بەهيزکردنی هۆکاری شکستیان رێگە راستەکە بدۆزنەوە، زۆربەی ئەوانەی کە بوونەتە ئەندامی پەرلەمان لە رابردودا هۆکاریک بون بۆ شکستی. ئەم حزبە، دواجار هێرۆش وەک هەر کاندیدێکی تر مافی خۆیەتی وپێی قبووڵ نییە کەسیکی تر جێگرەوەی بێت".
دەشڵێت، "گەرەنتی چییە لە دوای نەچوونی کاک عەبدولستار و مامۆستا عومەر گوڵپی و لە کۆی ئەو 56 بەربژێرەی دیکە بریارێکی تری لەم جۆرە نەدرێت؟، هەر چەند کۆمەڵی دادگەری سوورە لەسەر بریارەکەی وەک هەڵوێستێکی سیاسی و جەماوەری".
PM:05:37:02/12/2024
ئهم بابهته 7656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت