کۆمەڵی دادگەری بڕیاری دەرکردنی هێرۆ عەتار لە ڕیزەکانی حیزبەکەی راگەیاند


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی ئەمرۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ و تێیدا کۆمەڵی دادگەری کوردستان بریاریدا بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەکات، بەڵام یەکێک لە کاندیدە دەرچووەکانی بەناوی هێرۆ عەتار بەشداری کرد و راستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش، ئەنجوومەنی باڵای حیزبەکە بڕیاری "دوورخستنەوەی ناوبراوی دەرکرد."

لە راگەیەندراوەکەدا کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت: "ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە."

دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 

راگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە

بسم اللە الرحمان الرحیم

جەماوەری کوردستان

حیزب ولایەنە سیاسیەکان 

ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویرو ودیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی   هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.

ئەنجومەنی باڵا
2/12/2024


PM:01:17:02/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت