له‌ شه‌قڵاوه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ دایك و خوشكێكی‌ كرد


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌ قه‌زای‌ شه‌قڵاوه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ دایك و خوشكێكی‌ كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نێرداوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ڕ. ش. ف.) به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ڵساوه‌ به‌ته‌قه‌كردن له‌ دایك و خوشكێكی خۆی و له‌ ئه‌نجام بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانیان".

ده‌شڵێت: "تۆمه‌تباری ناو هاتوو دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ناوخۆ كردووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.


PM:09:11:01/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت