سودانی بۆ بەشار ئەسەد: ئاسایشی سوریا و عێراق یەک ئاسایشە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بارودۆخی ناوچەکیان تاوتوێکرد.
نووسینگەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند، "بەشار ئەسەد لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوایین پێشهاتەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ژمارەیەک پرس و دۆسیەی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتوێکردووە".
بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی بەشار ئەسەد بێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی وتویەتی "ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و عێراق یەکن".
PM:10:50:30/11/2024
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت