بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەرگاکانی خۆی دەکاتەوە بۆ بە نیشتیمانیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە ، دەرگاکانی بەڕووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە، بۆ ئەوەی دەست بە بەنیشتیمانی (تەوتین)ی مووچەكانیان بكەن، لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.


بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "دوو لقی بانکەکە لە هەولێر هەیە ، لقێک لە سلێمانی و دهۆکیش لە قۆناغی کردنەوەیدایە، هەروەها ئامێری (ATM) کە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەموو خزمە تگوزارییە بانکییەکان بۆ مووچەخۆران دابین دەكات، لەوانەش قەرزی کەسی، پارەدارکردنی پڕۆژە بچووکەکان، هەروەها کارتی بانکی کە وادەکات خاوەنەکانیان لە هەموو وڵاتانی جیهان توانای بەكارهێنانیان هەبێت و بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی و هەموو جۆرە کانی هەژمار و خزمەتگوزارییە کانی بانکی دیجی تاڵی وەکئەپڵیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو فەرمانبەرانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئێستا دەتوانن چێژ لەو سوودانە وەربگرن کە بانک پێشکەشیان دەکات، و دەستبكەن بە گەشتێکی بەرز بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی زیرەکمان، هەروەها ئاسانکاری دارایی بەدەستبهێنن بە کارتی بە نیشتیمانی كراو (تەوتینكراو)ی مووچە و کارتی کرێدت، کە دەرگایەکی فراوانی بێسنوور بەڕووی جیهانێکی داراییدا دەکاتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا".

لە بڵاوکراوەی بانکەکە ئەوەش هاتووە، "بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی و فراوانکردنی چالاکییە بانکییەکانی بۆ ئەوەی هەموو وڵاتە کە لە ئە م پەڕی باشوورە وە بۆ ئە و پەڕی باكوور بگرێتەوە".


PM:07:25:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو