یەکێتی و پارتی سۆسیالیست جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
وێستگەنیوز-
لەمیانەی سەردانەکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەووکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.
PM:06:38:30/11/2024
ئهم بابهته 1604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت