سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ وێستگەنیوز: بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنی 25 تیرۆریست لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی یەکێتی لەگەل لایەنێکی عێراقی ناڕاستە
وێستگەنیوز-
سەچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنی 25 تیرۆریست لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی یەکێتی لەگەل لایەنێکی عێراقی ناڕاستە.
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنی 25 تیرۆریست لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی یەکێتی لەگەل لایەنێکی عێراقی بەدرۆ دەخاتەوە (رەتدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەدەدات، "کە گەڕاندنەوەی راگیراوەکان بۆ دادگای تایبەتمەندی کەرکوک و لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ ئەو پەیوەندی و رێکەوتنە ئەمنیانەی کەلە سەرەتای دروستبوونی شەڕی داعشەوە هەیە لەنێوان دادگاکان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و بەغداد، ئەم پرۆسەیە بەردەوامی پێدراوە و ئاڵوگۆڕ بە داواکراوان کراوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و باشتر ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و لێکۆلینەوە بەرامبەر بە دەستی تیرۆر و تێکدەری ئاسایش و ئارامی رێگری کردن لە بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر و تاوانە جۆراوجۆرەکانی تر ،ئەم پرۆسەیەی ئەمرۆش درێژەپێدەری رێکارەکانی پێشترە بە رادەست کردنەوەی داواکراوان بە دادگاو جیهەتی ئەمنی تایبەتمەند بە سنوری ئیداری پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی جێگیرکردنی و تەو بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو داواکراوانەو گەیاندنیان بە سزای یاسایی خۆیان".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو تاوانانەی ئەو داواکراونە ئەنجامیان داوە بەشێکی لە ناو سنوری پارێزگای کەرکوک ڕویداوە،هەربۆیە بەپێی یاسا بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دۆسیەکانی هەواڵەی دادگای لێکۆلینەوەی کەرکوک کردووە بۆ تەواوکردنی لێکۆلینەوە پاڵپشت بە تایبەتمەندی شوێنی (اختصاص المکان)".
PM:04:19:30/11/2024
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت