پارتی و یەکێتی: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان لە کەشێکی ئەرێنیدا بوو
وێستگەنیوز_
هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی پەیوەست بە یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی 10 کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا لە کەشێکی ئەرێنیدا پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە "هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش".
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، پارتی و یەکێتی هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.
PM:03:57:30/11/2024
ئهم بابهته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت