سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكران


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌گه‌ڵ‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ی‌ كۆبۆوه‌ و سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكران.


به‌گوێره‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٣٠ی ١١ـی ٢٠٢٤، جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا كه‌ بڕیاره‌ دووسبه‌ی دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سلێمانی په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێوه‌ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورده‌وان جه‌مال به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و سیپان ئامێدی به‌ جێگیری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ دیاریكران.

هاوكات، خۆشی فه‌ره‌یدون به‌ بڕیارده‌ری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاریكرا.
له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان  كه‌ 20ی‌ مانگی‌ رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ توانی‌ 15 كورسی‌ به‌ده‌ست بهێنێت و بووه‌ هێزی‌ سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم.


PM:02:37:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت