به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو رۆژی تر په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجام ده‌دات كه به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
به‌پێی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه 2-12-2024 كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیاری كرد كه له‌م چوار بڕگه‌یه پێكدێت:
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز.
دووه‌م: یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.
سێیه‌م: بانگهێشتكردنی به ته‌مه‌نترین كاندیدی ئاماده‌بوو، له پالێوڕاوانی سه‌ركه‌وتووی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردن و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه؛ به‌پێی حووكمی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 11 و بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 12 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
چواره‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌م، كاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق بانگ ده‌كات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، به‌پێی حووكمی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 12 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پاشان دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن به‌پێی حووكمی مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت.
PM:02:23:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت