بڕیاره ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆببنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2024 له ده‌باشان له سلێمانی، هه‌ردوو وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت و یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، وه‌فدی پارتی بریتین لە هۆشیار زێباری و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، وه‌فدی یەکێتی-یش قوباد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق و ڕزگاری حاجی حەمەو سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی-ن.
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژانی رابردوو وه‌فدی هه‌ردوو لا به‌جیا سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تریان كرد چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به جۆرێكن، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌توانن (50+1) پێكبهێنن، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كدا حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پارتی بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی كابینه‌ی ده‌یه‌م، ده‌یه‌وێت لایه‌نی سێیه‌م به‌شداری پێبكات تا هاوشێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مانه‌وه و به‌رده‌وامیی حكومه‌ت گره‌نتی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان به ئامانجی سازش پێكردنی یه‌كێتی تاوتوێی چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاوازی كردووه كه به‌هێزتریان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆیی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مه.
پارتی ده‌یه‌وێت، له ئه‌گه‌ری پێداگیری زۆری یه‌كێتی هاوشێوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌ره‌تا به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت و دواتر پۆسته‌كانی یه‌كێتی به به‌تاڵی جێبهێڵێت تا دواتر حزبه‌كه به ناچاری پێیان ڕازی بێت و پڕییان بكاته‌وه.
وێستگه‌نیوز ده‌زانێت، په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان درێژكراوه‌ی هه‌مان هه‌وڵی پارتییه و ده‌وێت له ڕێگه‌ی به‌شداری پێكردنی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه سه‌نگی یه‌كێتی له حكومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
AM:10:10:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت