ناجێگیری کەشوهەوا و تەمێکی زۆر؛ 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دوادەخات
وێستگەنیوز_
ناجێگیری کەشوهەوا و بوونی تەمێکی زۆرەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.
ئەمڕۆ هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی هەولێر رایگەیاندووە، "گەشتەکان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دواخراون و هەڵنەوەشاونەتەوە".
گەشتەکانی هاتن بۆ هەولێر کە کاتەکانیان دواخراوە ئەمانەن: عەممان – هەولێر. دۆحە – هەولێر و سێ گەشتی ئیستەنبوڵ – هەولێر.
هەروەها ئەو گەشتانەی دەبوو لە هەولێرەوە بکرێن و دواخراون ئەمانەن: سێ گەشتی هەولێر – ئیستەنبوڵ. هەولێر – شاریقە. هەولێر – عەممان. هەولێر – دۆحە.
هاوکات، بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەو فڕۆکانەی گەشتەکانیان دواخراوە گەشت بکەن، "ئەگەر دۆخی کەشوهەوا گۆڕانی بەسەردا نەیەت".
لە هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەن، فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر و رۆژانە گەشتی بەردەوامییان هەیە.
AM:08:50:29/11/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت