بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و ژمارەیەک کۆچبەر خنکان
وێستگەنیوز-
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نێوان تورکیا و یۆنان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر خنکاون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2024، پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری پەنابەرەگەڕاوەکانی کورد لە ئەوروپا رایگەیاندووە، "بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوتووە کە پێنج کەسی تێدابووە سیانیان رزگاریان بووە و دووانیشیان کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن خنکاون".
بەپێی زانیارییەکان بێت ئەو دوو کەسەی کە خنکاون ژن و منداڵێکن، ژنەکە ناوی "نایلە مستەفا"یە و خەڵکی ناوچەی سەروچاوەیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینە، هاوسەرەکەشی کە رزگاری بووە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە.
PM:07:35:28/11/2024
ئهم بابهته 1236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت