دادوەرێکی دادگای بەغدا زانیاری لەبارەی کارگەی مادەی هۆشبەرەکەی سنووری گەرمیان ئاشکرادەکات


وێستگەنیوز-

دادوەرێکی دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا زانیاری نوێ لەبارەی ئەو کارگەیە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری گەرمیان مادەی هۆشبەری بەرهەم دەهێنا.


لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا وەلید ئیبراهیم، دادوەری دادگاکە رایگەیاندووە، "لە ماوەی مانگی شوبات تاوەکو 17ی تشرینی یەکەمی 2024 دەست بەسەر سەردان کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 75 کەسی تێوەگلاو لە بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکراوە کە شەشیان کەسانی بیانین، هەروەها سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ 20 کەسی دیکە دەرکراوە، هەروەها بڕی 229 کیلۆگرام و 120 گرام مادەی هۆشبەر و 100 گرام مادەی دەروونی دەستییان بەسەردا گیراوە".

لەبارەی کارگەکەی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەو دادوەرە ئاماژە بەوەداوە، "100 کیلۆگرام حەبی کپتاگۆن لەو کارگەیەی دامێنی دەریاچەی دەربەندیخانەوە رەوانەی وڵاتانی کەنداو کراوە، کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستی بەسەردا گیرا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە تۆمەتی گواستنەوەی 30 کیلۆگرام کریستاڵ لە سلێمانییەوە بۆ بەسرە، سزای لەسێدارەدان بەسەر شەش کەسدا سەپێنراوە".




PM:04:51:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت