ئاسیاسێڵ پەیامێکی لە بارەی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

دواى ئه‌نجامدانى پڕۆسەی سه‌رژمێریى گشتى له ‌عێراق و هەرێمی کوردستان، كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایکرد، هاوكاریى پڕۆژه‌کەیان كردووه‌، و وتی، "سەرکەوتنی سەرژمێریی نیشتیمانیی دانیشتوان لەعێراق، بۆ ساڵی 2024 بەپشتگیرییەکی بێهاوتا لەئاسیاسێڵەوە به‌ڕێوه‌چوه‌".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ نوسیویه‌تى و بڵاویکردەوە، " ئاسیاسێڵ بەشانازییەوە پابەندیی خۆی بۆ پشتگیریکردن لەگەشەپێدانی نیشتیمانیی عێراق دوپاتدەکاتەوە لەڕێگه‌ی بینینی ڕۆڵێکی سەرەکیی لەسەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی نیشتیمانی ساڵی 2024، کە یەکێکە لەدیارترین دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ".

ڕاشیگەیاند، "وەکو بەشێک لەبەرپرسیارێتی نیشتیمانیی خۆی، ئاسیاسێڵ هەستا بەدابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیریکردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەم سیمکارتانە بەمەبەستی مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکی کاراو جێگیر بۆ ئەو ئامێرانەی لەکاردابون کە لەپرۆسەی سەرژمێرییەکەدا بەکاردەهێنران لەسەرتاسەری عێراقدا".

وتیشی، "لەسەروو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ بەهەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراو لەڕێگه‌ی کورتەنامەوە بەشداریی لەپشتگیریکردنی پڕۆژەکەدا کرد بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان‌و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بەگرنگی سەرژمێریی‌و هاندانیان بۆ بەشداریکردن تیایداو پاڵپشتیکردنی تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێریی".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ باسى له‌وه‌كردوه‌، "بۆ پشتگیریکردنی زیاتری پڕۆژەکە، ئاسیاسێڵ تیمێکی تایبەتی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندی دابینکرد کە 24 کاتژمێرو بەدرێژایی هەفتە بەردەستبون بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا چارەسەری هەر کێشەیەکی بەپەلە یان پێویستییەکی تەکنیکی بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشداریکرد لەجێبەجێکردنی بێ کێشەی پڕۆژەکەو سەرخستنی".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسیاسێڵ ورده‌كاریی زیاترى هاوكارییه‌كانى سه‌رژمێریى ڕونكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەم هەوڵانەی کۆمپانیا لەپڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ‌و وەزارەتی پلاندانانی عێراق‌و دەزگای سەرژمێریی‌و سیستەمەکانی زانیاریی جوگرافین کە بەشداریکرد لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرژمێریی نیشتیمانیی دانیشتوان بەشێوەیەکی کارا ئەمەش گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتیی‌و تایبەت دوپاتدەکاتەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام‌و بەرەوپێشبردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لەعیراقدا".

له‌كۆتاییشدا ڕایگەیاند، "ئاسیاسێڵ کە هەردەم پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانە بوە کە بەشدارن لەپاڵپشتیکردنی پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگەکاندا، ئامادەیی خۆی دوپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبون لەکارکردن شانبەشانی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاترو ڕێگەخۆشکردن بۆ داهاتویەکی دیجیتاڵی گەشاوە بۆ عێراق".

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری پێشەنگی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل‌و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراق‌و ژماره‌ى به‌شداربوانی 18.6 ملیۆنە، ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو ناوخۆی عێراق دەگرێتەوە.

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بەکوالیتییەکی بەرز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات‌و تۆڕەکەشى زیاتر %99.06ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترین تۆڕى مۆبایل لەعێراق لەنێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لەعێراقدا، ئاسیاسێڵ شانازیی بەوەوە دەکات کە لەکانونی دوەمی 2015وە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندیی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات.


PM:04:42:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو