زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رەتیدەكاتەوە فەرمانبەرانی پابەندكردبێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من
وێستگەنیوز_
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس
لەوەدەكەن مووچەخۆرانی
زانكۆكە ئاگاداركرابنەوەی لەوەی فۆرمی هەژماری من پربكەنەوە و دەڵێت، "لە 30ی تشرینی یەکەمی 2024دا فەرمانبەرانی زانکۆکەمان فۆرمی
تەوتینیان پڕكردووەتەوە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی
تشرینی دووەمی 2024، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، "ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە
زانكۆمان لە 30ی تشرینی یەکەمی 2024دا پڕۆسەی
تەوتینی جێبەجێكردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان."
وتیشی، "ئەو
نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستیە و لە ڕووی كارگێڕییەوە گشتاندنی پێكراوە."
هەروەها راشیگەیاند،
"لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێك
بڵاوكرایەوە و بەوجۆرە خوێندنەوەی بۆكرا، کە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
موچەخۆرانی زانكۆكەی پابەند دەكات بەوەی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێبكەن."
PM:03:59:28/11/2024
ئهم بابهته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت