خوێندنى باڵا: سەرجەم دەرچووانی ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمى کوردستان وەرگیران


وێستگەنیوز_

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دەڵێت، سەدا سەدى قوتابییانی کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

ئەمرۆ سێشەممە 26ـی 11ـی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بە فەرمانى د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، 100٪ـی دەرچووانى کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دیکەی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران."

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەوانەی وەرگیراون نزیکەی 1000 قوتابی دەبن. هەروەها داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى رێگەى زانکۆ (regayzanko.com) بەمەبەستى ئەنجامدانی مامەڵەى دەستبەکاربوونیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیانەوە بکەن.


PM:09:59:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت