ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی پەسەند کرد


وێستگەنیوز_

حکومەتی ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی پەسەند کرد. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: "پابەندم بە پاراستنی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل."

ئەمرۆ سێشەممە 26ـی 11ـی 2024، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "توانای حیزبوڵڵامان بۆ چەندین دەیە گەڕاندووەتەوە دواوە و ئەگەر حیزبوڵڵا ئاگربەستەکە بشکێنێت زۆر بەتووندی لێیدەدەین."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەتەنیاهۆ رایگەیاند: "رێگەنادەم ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و لەمەودوا هەموو سەرنجێکمان لەسەر هەڕەشەکانی ئێرانە."
 
هەروەها لەبارەی سووریاوە وتی: "دەبێت ئەسەد ئەوە بزانێت کە یاری بە ئاگر دەکات."


PM:09:27:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت