مەسعود بارزانی: هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە لە نێوان هەولیر و بەغدا هەیە
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا دەڵێت: "هێشتا کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بەڵام نییەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە هەیە، هەرچەندە پشکی هەرێم لە بودجەدا دادپەروەرانە نییە."
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ کەناڵی "سکای نیوس عەرەبی" ئەنجامدا و تێیدا باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد؛ و باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پێکهێنانی حکومەت پشت بە بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەبەسترێت و "پێویستە یەک حکومەت و یەک هەرێم هەبێت."
بارزانی، لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، دەڵێت: پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەدا نییە و زیانی پێ دەگات، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەم ئاشتی هەڵبژێرن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە لە نێوانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نییەتێک بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە هەیە. جەختی لەوەش کردەوە، "پشکی هەرێم لە بودجەدا دادپەروەرانە نییە."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بارزانی ڕایگەیاند: لە بهرژهوهندیی كورد نییه پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاڵۆز بێت، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەردوولا ئاساییین، بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.
هەروەها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕێکخراوی داعش، وتی: داعش هێشتا مەترسییەکی جددی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ پڕچهككردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق لە هێزی ئاسمانی ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە.
PM:08:15:26/11/2024
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت