دەوڵەت باخچەلی: کەرکووک تورکە و هەتا هەتایە زێدی تورکمانەکانی عێراقە


وێستگەنیوز_

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست 'مەهەپە' لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی لە پشت هەموو بەڵێنێکیەوەیەتی. لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەماندا لە 22ی تشرینی یەکەمی 2024دا چیمان وتووە، هەمان شت دەڵێینەوە. دووپاتیشیکردەوە: "کەرکووک تورکە و هەتا هەتایە زێدی تورکمانەکانی عێراقە."
 
دەوڵەت باخچەلی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، چاوەڕوانین بەبێ دواکەوتن دیداری ڕووبەڕوو لەنێوان (ئیمراڵی) و فراکسیۆنی (دەم) ئەنجام بدرێت، پێداگرانە بانگەوازەکەمان دووپات دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاکردنەوەی کورد لە تورک هێندەی جیاکردنەوەی زەوی لە کۆمەڵەی خۆر کارێکی مەحاڵ و شێتانەیە. یادگاری و ئازار و ڕەوشت و نزا و داهاتوومان یەکە. کەوابوو پێویستە دەست لەناو دەست تیرۆرو جوداخوازی بەتەواوەتی لە ڕۆژەڤماندا دەربهێنین.

باسی لەوەشکرد، "لە کاتێکدا بە تاسەوە تێدەکۆشین بۆ چەسپاندنی برایەتی تورک- کوردو بەدیهێنانی سەدەی تورکیا، گەلی تورکیا لەو نامەردانە خۆش نابێت کە ئامێزیان بۆ ڕێکخراوی تیرویستیی و ئەو ناپاکانە کردووەتەوە کە جوداخوازی نەتەوەن و پشتیوانیان دەکەن."

دووپاتیشیکردەوە کە: تیرۆر کۆڵانێکی داخراوە و دەرناچێت. تیرۆر دوژمنی هاوبەشی مرۆڤایەتییە. تیرۆر ناتوانێت بە هیچ شوێنێک بگات. خوشک و برایانی کوردمان پەیوەندیان بە تیرۆر و ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە نییە. کۆماری تورکیا دەوڵەتی هەموومانە. 

بە بروای دەوڵەت باخچەلی، "ئەگەر ئەو بانگەشەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن پێش سەرژمێریی لە کەمپەکانی پەکەکەەوە خەڵک ڕەوانەی کەرکووک کراون ڕاست بن، ئەوا بێگومان دەرئەنجامەکانی قورس دەبن. هەروەها ناشەرعییەتی سەرژمێرییەکە پشتڕاست دەکەنەوە."

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "دەستکاریکردنی پێکهاتەی دیموگرافی کەرکووک و کۆکردنەوەی لەگەڵ ناوچە جێناکۆکەکانی ناو دەستوری عێراق لەگەڵ ئەم شارە 'تورکمانییە، هەوڵێکی داگیرکارییە کە گەلی تورکیا قبوڵی ناکات."

کەرکووک تورکە و هەتا هەتایە زێدی تورکمانەکانی عێراقە. با کەس حساباتی هەڵە نەکات، هاوڕەچەڵەکەکانمان، تورکمانەکانی عێراق هەرگیز تەنیا نین.


PM:07:37:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت