عەلی حەمەساڵح: مووچەی مانگەکانی 10 و 11 نادرێت و پاشەکەوت دەکرێت
وێستگەنیوز_
لە بارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11، سەرۆکی رەوتی
هەڵوێست دەڵێت، " دوو
مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پاشەکەوت دەکرێت."
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی
دووەمی 2024، عەلی
حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی
خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند،"دوو مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پاشەکەوت دەکرێت."
وتیشی "بڕیاردراوە موچەی مانگی 10 و 11 دابەشناکرێت و دەکرێتە ئامانەت، ئەمە
قسەی گەنجینەکانە بۆ فەرمانگەکان".
هەروەها راشیگەیاند، "بڕیاردانی پاشەکەوتکردنی موچەی
مانگی 10و 11 زوڵمێکی روونە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 3ی
تشرینی دووەمی 2024، لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن
تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، تاوەکو
وردبینی تێدا بکرێت.
هاوکات، هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988
ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
PM:01:02:26/11/2024
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت