کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمیش زیاتر دادەبەزێت


وێستگەنیوز_

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، باران بارین
بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمیش نزیکدەبێتەوە لە سفری سەدی
.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، "لەدوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان، ماوەی دابارین لەنێوان کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو درەنگانی شەو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە سفری سەدی."

لە بارەی کەش و هەوای سبەی، چوارشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2024، کەشناسی رایگەیاند، "ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە 2-5 پلە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفری پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی 12 پلەى سیلیزى

دهۆک 8 پلەى سیلیزى

کەرکوک 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ 8 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 3 پلەى سیلیزى

سۆران 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان 18 پلەى سیلیزى


PM:12:05:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت