وتەبیژی سەرۆکایەتی هەرێم وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریدەکات


وێستگەنیوز_

وتەبێژى سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان فەرمانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرمانى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 24ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، ئەنجامى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى پەسەند کرد، هەر هەمان رۆژ ئەنجامە پەسەندکراوەکانى ئاڕاستەى سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان کرد، لای خۆشیەوە، سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "لەماوەى یاساییدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان فەرمان بە کۆبوونەوەى یەکەمى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەکات."

بەگوێرەى یاساى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، پێویستە لەماوەى 10 رۆژدا پاش پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان باگێشتى بەربژێرە سەرکەوتووەکان بکات بۆ ئەنجامدانى یەکەمین کۆبوونەوەى پەرلەمان بەسەرۆکایەتى بەتەمەنترین پەرلەمانتار.


AM:11:44:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت