ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری، كورسییه‌كانی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ 14% زیاد ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
لوقمان حسێن توێژه‌ری كاروباری سیاسی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌نجامی سه‌رژمێری دانیشتوان كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، زیادبوونی پێشبینیكراوی ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كرد.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی تشرینی دووه‌می 2024، لوقمان حسێن توێژه‌ری كاروباری سیاسی بۆ ئاژانسی‌ به‌غداد ئه‌لیه‌وم وتی‌: "به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ سه‌رژمێری‌، ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق 121 كورسی‌ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش كۆی گشتی كورسییه‌كان ده‌گاته‌ 450 كورسی‌ له‌بری ئه‌و 329 كورسییه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌".

وتیشی: "پشكی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ نزیكه‌ی 14 كورسی‌ زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌و زیادبوونه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم نزیكه‌ی 14%ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن".

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م زیادبوونه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی دانیشتوان بوو كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، كه‌ یه‌كه‌م سه‌رژمێرییه‌ له‌ چه‌ندین ساڵدا.

ئامانجی سه‌رژمێرییه‌كه‌ دیاریكردنی دابه‌شبوونی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تی هاوسه‌نگ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان.


PM:09:59:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت