نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی لێدوانی زاوایه‌كی سه‌دام حسێن روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی لێدوانی زاوایه‌كی سه‌دام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌نجامده‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه رژێمی پێشووی عێراقه، نه‌ك ئێران".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "كه‌سێك به ناوی جه‌مال مسته‌فا تكریتی كه زاوای دیكتاتۆری پێشووی عێراقه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الشرق الأوسط)دا ، نكوڵی له كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی پێشووی عێراقه‌وه ئه‌نجامدرا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه به لێدوانێكی هه‌ڵبه‌ستراوی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێته‌وه كه گوایا وتویه‌تی (دوو فڕۆكه‌ی ئێرانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران كردووه!) ".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌م لێدوانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دروستكراوه و سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ كاتێك لێدوانی وای نه‌داوه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌نجامده‌رانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ش ، زۆر دیار و ئاشكران و هه‌موو به‌ڵگه‌كان هه‌ن كه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی رژێمی پێشووی عێراقه".
PM:09:13:25/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت